کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

پشتیوانی ژنانی كوردی دانیشتووی ئاڵمان له‌ ناڕه‌زایه‌تی گه‌لانی ئێران

پشتیوانی ژنانی كوردی دانیشتووی ئاڵمان له‌ ناڕه‌زایه‌تی گه‌لانی ئێران

ژنانی دانیشتووی شارەکانی “ئۆسنابرۆک” و “مونستەر”ی ئەڵمانیا ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٣١ی مانگی خه‌رمانان، له‌ كۆبوونه‌ویه‌كدا كوشتنی “مه‌هسا ئه‌مینی” له‌لایه‌ن گه‌شتی ئێرشادی ڕژیم و سه‌ركوتی دڕندانه‌ی خۆپێشانده‌رانیان له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامیه‌وه‌ به‌ توندی مه‌حكووم كرد.

چالاکییەکە بە پێشەنگایەتیی کۆمۆنی “شەهید شیلان” لە “مونستەر” و کۆمیتەی ژنانی “ژیانی ئۆسنابرۆک” ڕێکخرا و لەلایەن ژنانی ڕۆژهەڵات و کۆمەڵەی ژنانی چەپی ئەڵمانیا و کۆمیتەی باوەڕی میزۆپۆتامیا پشتیوانیی لێکرا. لەو چالاکییەدا داوا لە ڕێکخراوە نێونەتەوەییەکانی بواری مافەکانی مرۆڤ کرا، کە دژایەتیی ئەو کۆمەڵکوژیانە بکەن و پشتیوانی خەباتی ژنان له‌ ئێران بن.