کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

پشتیوانی ژنانی تێكۆشه‌ری ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان له‌ شه‌ریفه محه‌ممه‌دی

پشتیوانی ژنانی تێكۆشه‌ری ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان له‌ شه‌ریفه محه‌ممه‌دی

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٢٦ی پووشپه‌ڕ، كۆمه‌ڵێك له‌ ژنانی تێكۆشه‌ری ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان له‌ چه‌ند چالاكی جیاجیادا، پشتیوانی خۆیان له‌ شه‌ریفه محه‌ممه‌دی و هه‌موو چالاكانی ژنی به‌ندكراو له‌ گیلان ده‌ربڕی.

ژنانی ئازادیخواز له‌ چه‌ند شاری پارێزگاكانی كرماشان و كوردستان وێڕای شه‌رمه‌زاركردنی حوكمی ئێعدامی شه‌ریفه محه‌ممه‌دی، خوازیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌و حوكمه و ئازادی بێ شه‌رت و مه‌رجی ئه‌و چالاكه‌ كرێكارییه‌ بوون. ژنانی ئازادیخواز و به‌رابه‌ری ته‌ڵه‌بی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان له‌ په‌یامه‌كانیاندا ڕایانگه‌یاند كه‌ سه‌پاندنی سزای قورسی زیندان و ئێعدام به‌سه‌ر چالاكوانانی ژنی گیلان، نیشانه‌ی ترسی ڕژیم له‌ پێشه‌نگایه‌تی ژنان له‌ بزووتنه‌وه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانه‌ و هه‌ر ئه‌و جۆره‌ كه‌ ژنانی گیلان بۆ پشتیوانی له‌ ژنانی كوردستان ڕژانه سه‌ر شه‌قام، ژنانی كوردستانیش به‌ هه‌موو شێوه‌یه‌ك پشتیوانی له‌ ژنانی پێشه‌نگی گیلان ده‌كه‌ن.