هاوكات له‌گه‌ڵ ڕۆژی ٨ی مارس، ژنانی ئه‌مریكای لاتین له مه‌راسیمه‌كانی ئه‌و ڕۆژه‌دا به به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی وێنه‌ی ژینا ئه‌مینی و ژنانی كوردی مه‌حكووم به ئێعدام، پشتیوانی خۆیان له خه‌باتی ژنانی كوردستان بۆ گه‌یشتن به ئازادی و به‌رابه‌ری دووپات كرده‌وه.
به پێی ئه‌و ویدیۆیانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه، ژنانی به‌شدار له ڕێوڕه‌سمه‌كانی ٨ی مارس له مكزیك، كۆلۆمبیا، ئاڕژانتین، شیلی و ئۆرۆگۆئه وێنه‌ی ژینا ئه‌مینی، په‌خشان عه‌زیزی، وریشه مورادی و شه‌ریفه محه‌ممه‌دیان به ده‌سته‌وه گرتووه و دژ به كۆماری ئیسلامی دروشمیان به‌رز كردووه‌ته‌وه. ژنانی تێكۆشه‌ر ئه‌مریكای لاتین له چه‌ند به‌یاننامه‌ی جیاجیادا پاڵپشتی خۆیان له بزووتنه‌وه‌ی ژن،ژیان،ئازادی دووپات كرده‌وه و خوازیاری سزادانی به‌رپرسانی جه‌نایه‌تكاری كۆماری ئیسلامی بوون.