ڕۆژی دووشه‌ممه ٩ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڕێكخراوی نیزام پزیشكی ته‌ورێز له به‌یاننامه‌یه‌كدا وێڕای ئیدانه‌كردنی هێرشی هێزه‌كانی ڕژیم بۆ سه‌ر كۆبوونه‌وه‌ی پزیشكانی ئێران، پشتیوانی خۆیان له هاوكاره‌كانیان ده‌ربڕی.
له‌به‌شێكی ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌دا هاتووه: ئێمه ئه‌ندامانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڕێكخراوی نیزام پزیشكی ته‌ورێز هه‌ڵسووكه‌وتی نایاسایی ڕژیم له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگای پزیشكان و بێهداشت و ده‌رمانی ئێران به توندی ئیدانه ده‌كه‌ین و خوازیاری جێبه‌جێ كرانی داخوازییهكانمانین كه بریتین له: ١- ئازادی بێ شه‌رت و مه‌رجی ته‌واوی ده‌ستبه‌سه‌ركراوان به تایبه‌ت پزیشكان و په‌ره‌ستارانی به‌ندكراو. ٢- سزا دانی تاوانباران و بكوژانی خه‌ڵك. ٣- پێكهێنانی به‌ستێنی گونجاو بۆ دیالۆگ و بیستنی ده‌نگی ناڕازیان و جێبه‌جێكرانی داواكارییه‌كانیان