کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

پشتیوانی ڕێكخراوه‌ كرێكارییه‌كان له‌ په‌خشان عه‌زیزی

پشتیوانی ڕێكخراوه‌ كرێكارییه‌كان له‌ په‌خشان عه‌زیزی 2

كۆمه‌ڵێك له‌ ڕێكخراوه كرێكارییه‌كان و یه‌كێتی خانه‌نشینكراوانی ئێران له‌ به‌یاننامه‌یه‌كی هاوبه‌ش دا، سه‌پاندنی سزای سێداره‌یان به‌ سه‌ر په‌خشان عه‌زیزی به‌ توندی مه‌حكووم كرد.

سه‌ندیكای كرێكارانی نه‌یشه‌كه‌ری حه‌وت ته‌په‌، گرووپی یه‌كگرتووی خانه‌نشینكراوان، كۆمیته‌ی هاوئاهه‌نگی بۆ دامه‌زراندنی ڕێكخراوه‌ كرێكارییه‌كان و كرێكارانی خانه‌نشینی خووزستان له‌ به‌یاننامه‌یه‌كی هاوبه‌ش دا سه‌پاندنی سزای ئێعدامیان به‌سه‌ر په‌خشان عه‌زیزی به‌ توندی مه‌حكووم كرد و ڕایانگه‌یاند: سه‌پاندی سزای سێداره‌ به‌سه‌ر یاریده‌رێكی كۆمه‌ڵایه‌تی كه‌ خزمه‌تی به‌ ئینسانیه‌ت كردووه‌، هه‌ڵسووكه‌وتی سه‌ده‌كانی ناوه‌ڕاسته كه‌ ده‌زگای قه‌زایی كۆماری ئیسلامی ئه‌مڕۆكه‌ كه‌ڵكی لێ وه‌رده‌گرێت. خانه‌نشینكراوان و كرێكاران له‌ كۆتایی به‌یاننامه‌كه‌یاندا خوازیاری هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی سزای سێداره‌ی په‌خشان عه‌زیزی، وریشه مورادی، مێهدی حه‌سه‌نی، بێهرووز ئێحسانی و به‌ندكراوانی دیكه‌ بوون.