کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

پشتیوانی ڕێكخراوه‌ی ژنانی ئۆتریش له‌ په‌خشان عه‌زیزی

پشتیوانی ڕێكخراوه‌ی ژنانی ئۆتریش له‌ په‌خشان عه‌زیزی 1

ڕێكخراوه‌ی ژنانی “ئازادی ئێرانیان”، ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ٢٤ی به‌فرانبار له‌ به‌یاننامه‌یه‌ك دا سه‌پاندنی سزای سێداره‌ی به‌سه‌ر په‌خشان عه‌زیزی به‌ توندی مه‌حكووم كرد.

له‌ به‌شێكی ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌دا هاتووه‌، كۆماری جه‌نایه‌تكار و دژه‌ ژنی ئیسلامی ئێران به‌ سه‌پاندنی سزای سێداره‌ به‌سه‌ر په‌خشان عه‌زیزی، بۆ جارێكی دیكه‌ دژایه‌تی سیستماتیكی خۆی له‌گه‌ڵ ژن و مافی مرۆڤ دا نیشان داوه‌. ئه‌و هه‌وڵه‌ی ڕژیم بۆ بێده‌نگ كردنی ده‌نگی ئازادیخوازی خه‌ڵكی ئێرانه و ئێمه ئه‌و حوكمه نامرۆڤانه‌یه‌ به‌ توندی مه‌حكووم ده‌كه‌ین و ڕایده‌گه‌ینین: كۆماری ئیسلامی به‌ ئێعدامی ڕۆڵه‌كانی نیشتمان ناتوانێت ئیراده‌ی خه‌ڵك بۆ گه‌یشتن به‌ ئازادی و به‌رابه‌ری بشكێنێت.