چوار ڕێكخراوه‌ی كرێكاری به ناوه‌كانی سه‌ندیكای كرێكارانی نه‌یشه‌كه‌ری حه‌وت ته‌په، گرووپی یه‌كگرتووی خانه‌نشینكراوان، كرێكارانی خانه‌نشینكراوی خووزستان و كۆمیته‌ی هاوئاهه‌نگی یارمه‌تیدان بۆ دامه‌زرانی ڕێكخراوه‌ی سه‌ربه‌خۆی كرێكاری له به‌یاننامه‌یه‌كی هاوبه‌ش دا پشتیوانی خۆیان له مانگرتنی سه‌راسه‌ری كامیۆن‌داران ڕاگه‌یاند.
له به‌شێكی ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌دا هاتووه، یه‌كڕیزی و یه‌كگرتوویی هه‌موو چین و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگا له‌گه‌ڵ كامیۆن‌داران و شۆفێرانی بارهه‌ڵگر، نیشانه‌ی په‌یوه‌ندی داخوازییه‌كانی زۆربه‌ی چینی چه‌وساوه و زه‌حمه‌تكێشی ئێرانه كه به‌ده‌ست سه‌رمایه‌دارانی خوێنمژی ئیسلامی وه‌زاڵه هاتوون و بۆ دابینكردنی بژێوی ژیانی خۆیان و بنه‌ماڵه‌كانیان خه‌بات ده‌كه‌ن. هیچ ئیراده و هێزێك جگه له پاڵپشتی یه‌كگرتووانه‌ی خۆمان ناتوانێت كۆتایی به‌و باروودۆخه كاره‌ساتباره بێنێت. ئێمه له سه‌ره‌تای ئه‌و ڕێگه‌یه داین و بۆ گۆڕانی چاره‌نووس و داهاتوومان ئه‌بێ یه‌كگرتوو بین.