كۆمه‌ڵگه‌ی یاساناسانی به‌ریتانیا و وێڵز هاوڕێ له‌گه‌ڵ كه‌مپه‌ینی مافی مرۆڤی ئێران، ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١ی خه‌رمانان، له نامه‌یه‌كدا خوازیاری ئازادی بێ شه‌رت و مه‌رجی “محه‌ممه‌د سه‌یف زاده”، پارێزه‌ری ته‌مه‌ن ٧١ ساڵ له زیندانه‌ی كۆماری ئیسلامی بوون.
له‌و نامه‌یه‌دا جه‌خت كراوه‌ته‌وه له سه‌ر كۆتایی هێنان به ئازار و ئه‌زیه‌تی سیستماتیكی پارێزه‌رانی مافی مرۆڤ له ئێران و ڕاگه‌یێندراوه كه محه‌ممه‌د سه‌یف زاده له ماوه‌ی ٣٠ ساڵی ڕابردوودا ١٢ جار ده‌ستبه‌سه‌ر و ئه‌شكه‌نجه دراوه. له‌م دوایانه‌دا، ئه‌و پارێزه‌ره خۆشناوه بۆ تێپه‌ڕكردنی ماوه‌ی به‌ندكرانی ڕه‌وانه‌ی زیندانی ئێڤین كراوه، ته‌نیا تاوانی ناوبراو نووسینی نامه‌ی ناڕه‌زایه‌تی بۆ ده‌بیر ئه‌وه‌ڵی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، دژبه كۆمه‌ڵكوژكردنی خۆپێشانده‌ران له بزووتنه‌وه‌ی ژینا و شه‌پۆلی ئێعدامی به‌ندكراوان له ئێرانه. محه‌ممه‌د سه‌یف زاده له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابی تارانه‌وه به تۆمه‌تی بێ بنه‌مای “ته‌بلیغ دژی نیزام” و “بڵاوكردنی پڕۆپاگه‌ندا” به یه‌ك ساڵ زیندانی ته‌عزیزی مه‌حكووم كراوه.