ڕۆژی هه‌ینی ١٢ی مانگی جۆزه‌ردان، چه‌ند ئیتحادییه‌ی كرێكاری ئورووپا له به‌یاننامه‌یه‌ك دا پێشتیوانی خۆیان له ناڕه‌زایه‌تیه سنفیه‌كانی كرێكارانی ئێران ڕاگه‌یاند.
له به‌شێكی ئه‌و به‌یاننامه‌یه دا وێڕای ئاماژه‌كردن به كۆنفڕانسی ساڵانه‌ی ڕێكخراوه‌ی نێوده‌وڵه‌تی كار، ڕاگه‌یه‌ندراوه كه چالاكانی كرێكاری و په‌نابه‌رانی ئێرانی له ناڕه‌زایه‌تی به به‌شداری نوێنه‌رانی كۆماری ئیسلامی له‌و كۆنفڕانسه، خوازیاری خۆپێشاندان له ڕێكه‌وتی ٩ی ژوونی ٢٠٢٣ له شاری ژنێڤی سویس بوون. هه‌روه‌ها له‌و به‌یاننامه داوا له ئیتحادییه كرێكارییه‌كانی جیهان كراوه به به‌شداری كردنیان له‌و خۆپێشاندانه، په‌یامی پشتیوانی خۆیان له كرێكارانی ئێران بۆ گه‌یشتن به مافه سه‌ره‌تاییه‌كانیان له‌وانه ئازادی و حه‌قی دامه‌زراندنی ڕێكخراوه‌ی سه‌ربه‌خۆ ڕابگه‌ینن. جێگای ئاماژه‌یه كه كۆنفدراسیۆنی دیمۆكراتیكی كاری فه‌ڕانسه، كۆنفدراسیۆنی گشتی كاری فه‌ڕانسه، كۆمه‌ڵه‌ی كاردانه‌وه‌ی سنفی ژنێڤ، كۆنفدراسیۆنی گشتی كاری ئیتالیا و ئیتحادییه‌ی خزمه‌تگوزارییه گشتی و تیجارییه‌كانی به‌ریتانیا و پلاتفۆرمی ئیتحادیه‌ی كرێكاری سوید ئه‌و به‌یاننامه‌یان واژۆ كردووه.
