به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، خوێندكارانی چه‌ند زانكۆی دیكه له‌وانه نه‌وشیره‌وانی بابۆل، زانكۆی بۆجنۆرد، زانكۆی زه‌نجان، زانكۆی مازه‌نده‌ران، زانكۆی گیلان، زانكۆی فێرده‌وی مه‌شهه‌د، زانكۆكانی ته‌ورێز و سه‌بزه‌وار له چه‌ند بیاننامه‌ی جیاجیادا پشتیوانی خۆیان له خوێندكارانی زانكۆی تاران ڕاگه‌یاند.
له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوو، حه‌راسه‌تی زانكۆی هونه‌ری تاران هێرشی كرده سه‌ر كۆبوونه‌وه‌ی خوێندكارانی ناڕازی به حیجابی ئیجباری و چه‌ند خوێندكار ده‌ستبه‌سه‌ر و بریندار كران. پاش ئه‌و ڕووداوه خوێندكارانی چه‌ندین زانكۆی ئێران به بڵاوكردنی تراكت و به‌یاننامه پشتیوانی خۆیان له خوێندكارانی زانكۆی هونه‌ر ڕاگه‌یاند.