ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٩ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، كۆمه‌ڵێك له چالاكانی مه‌ده‌نی و مافی ژنان له به‌یاننامه‌یه‌كدا سه‌پاندنی سزای سێداره‌یان به‌سه‌ر په‌خشان عه‌زیزی و وریشه مورادی به توندی مه‌حكووم كرد و خوازیاری ئازادی بێ شه‌رت و مه‌رجیان بوون.
له به‌شێكی ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌دا ئاماژه به ڕه‌وتی ده‌ستبه‌سه‌ركران و ئه‌شكه‌نجه‌ی ئه‌و دوو چالاكه مه‌ده‌نییه كراوه و سه‌باره‌ت به بێبه‌ری كردنیان له ده‌ستڕاگه‌یشتن به ده‌رمان و چاوپێكه‌وتنیان له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه، هۆشدار به ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم دراوه. له‌و به‌یاننامه‌یه دا هه‌روه‌ها ڕێز له كار و چالاكییه‌كانی ئه‌و دوو به‌ندكراوه له ڕۆژئاوای كوردستان گیراوه و ڕاگه‌یێندراوه: كۆماری ئیسلامی وریشه مورادی و په‌خشان عه‌زیزی به بیانووی بێ بنه‌ما به ئێعدام مه‌حكووم كردووه، له حاڵێكدا ئه‌و دوو چالاكه مه‌ده‌نییه خزمه‌تیان به مرۆڤایه‌تی كردووه. ڕژیمی سه‌ركوتگه‌ری ئیسلامی به سه‌ركوتی چالاكانی مه‌ده‌نی ده‌یه‌وێت بزووتنه‌وه‌ی ژن،ژیان،ئازادی ناچار به پاشه‌كشه بكات، به‌ڵام ده‌نگی به‌رزی نا بۆ سێداره به‌هێزتر له هه‌میشه به سه‌رانسه‌ری وڵات دا بڵاو بووه‌ته‌وه. واژۆكارانی ئه‌و به‌یاننامه له كۆتایی دا ڕایانگه‌یاند: هیچ دادپه‌روه‌رییه‌ك له سزای سێداره دا نییه و هیچ ناوه‌ندێكی قه‌زایی شه‌رعیه‌تی بڕیاردان له‌سه‌ر ژیانی خه‌ڵكی نییه. ڕه‌مزی سه‌ركوتنی ئێمه ژیانی ئازاده.