چالاكانی مه‌ده‌نی و سنفی ئێران له دوایین به‌یاننامه‌ی خۆیاندا پشتیوانی خۆیان له “شه‌ریفه محه‌ممه‌دی” دوپات كرده‌وه و خوازیاری ئازادی ئه‌و به‌ندكراوه بوون.
له به‌رده‌وامی به‌یاننامه‌كه‌دا، ئاماژه به‌وه كراوه له دوایین دادگای پێداچوونه‌وه له سه‌ر تۆمه‌ته‌كانی “شه‌ریفه محه‌ممه‌دی” چالاكی كرێكاری كه له ڕێكه‌وتی ٢٤ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠٣ به ڕێوه‌ده‌چێت ، هه‌موو چالاكانی سنفی و مه‌ده‌نی كه له هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حوكمی سێداره‌ی ناوبراودا كاریگه‌ریان بووه، هیچ حوكمێكی جیا له ئازادی به بێ مه‌رجی “شه‌ریفه محه‌ممه‌دی” به ناڕه‌وا ده‌زانن و پشتیوانی خۆیان له چالاكانی كرێكاری و مه‌ده‌نین ڕاده‌گه‌یێنن.