کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

پشتیوانی چالاكانی كرێكاری ئێسپانیا و ئاڵمان له‌ شه‌ریفه محه‌ممه‌دی

پشتیوانی چالاكانی كرێكاری ئێسپانیا و ئاڵمان له‌ شه‌ریفه محه‌ممه‌دی

كونفدراسیۆنی یه‌كێتیه‌ كرێكارییه‌كانی ئێسپانیا و كۆمه‌ڵێك له‌ چالاكانی كرێكاری ئاڵمان وێڕای ئیدانه‌كردنی حوكمی ئێعدامی شه‌ریفه محه‌ممه‌دی، خوازیاری ئازادی بێ شه‌رت و مه‌رجی ئه‌و چالاكه‌ كرێكارییه‌ بوون.

سه‌رۆكی كۆنفدراسیۆنی یه‌كێتییه‌ كرێكارییه‌كانی ئێسپانیا له‌ وڵاتانی عه‌ره‌بی، ئه‌فریقا، ئاسیا و ڕێكخراوی جیهانی كار له‌ په‌یامێكدا ڕایگه‌یاند: شه‌ریفه محه‌ممه‌دی به‌ بیانووی چالاكی له‌ ڕێكخراوه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆی كارگه‌ری ده‌ستبه‌سه‌ر و كۆمه‌ڵێك تۆمه‌تی ناڕه‌وا خراوه‌ته‌ پاڵ دۆسیه‌كه‌ی، ئه‌و چالاكه‌ كرێكارییه‌ له‌لایه‌ن ده‌زگای نادادپه‌روه‌ری كۆماری ئیسلامی به‌ ناحه‌ق به‌ ئێعدام مه‌حكووم كراوه‌ و ئه‌بێ حوكمه‌كه‌ی هه‌ڵوه‌شێته‌وه‌ و ده‌ستبه‌جێ ئازاد بكرێت. له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ كۆمه‌ڵێك له‌ ئه‌ندامانی گرووپی خوێندكاری ئیتحادییه‌ی كارگه‌ری “د.ب.گ”ی ئاڵمان له‌ شاری به‌ڕلین كۆبوونه‌وه‌ و خوازیاری ئازادی خێرای شه‌ریفه محه‌ممه‌دی بوون. جێگای ئاماژه‌یه‌ كه‌ ڕێكخراوی لێبوردنی نێونه‌ته‌وه‌ییش ڕۆژی ڕابردوو له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا سه‌پاندنی سزای ئێعدامی به‌سه‌ر ئه‌و چالاكه‌ كرێكارییه‌ شه‌رمه‌زار و خوازیاری ئازادی بێ شه‌رت و مه‌رجی بوو.