ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٢ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٣، ژماره‌یه‌ك له چالاكوانانی سنفی به بڵاو كردنه‌وه‌ی ڤیدیۆ له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، سه‌پاندنی حوكمی سێداره به سه‌ر “مه‌نووچهر فه‌لاح” به‌ندكراوی سیاسی‌یان، به توندی شه‌رمه‌زار كرد.
ژماره‌یه‌ك له به‌ندكراوانی پێشوو و چالاكانی سنفی موعه‌لیمانی گیلان سه‌ره‌ڕای ده‌ر‌بڕینی پشتیوانی خۆیان له “مه‌نووچهر فه‌ڵاح” به‌ندكراوی سیاسی ڕاگیراو له زیندانیلاكانی ڕه‌شت، كه له لایه‌ن لقی دووی داداگا ئینقلابی ڕه‌شته‌وه به تۆمه‌تی “هه‌وڵدان بۆ تێكدانی ئه‌منیه‌تی وڵات”، حوكمی سێداره‌ی به‌سه‌ردا سه‌پێندرابوو، ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمیان به ناكارامه ناوبرد و خوازیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌م حوكمه دژه مرۆییه بوون. “مه‌حموود سدیقی پوور” و “ئه‌نووش عادڵی”، به‌ندكراوانی پێشوو و ئه‌ندامانی كانوونی سنفی موعه‌لیمانی گیلان، داوایان له ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، چالاكانی مه‌ده‌نی و سنفی و ڕێكخراوه سه‌ربه‌خۆكان كرد كه دژ به حوكمی سێداره‌ی ئه‌و چالاكوانه سیاسییه ڕاوه‌ستن و كۆماری ئیسلامی ناچار به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حوكمی ئێعدامه‌كه‌ی بكه‌ن.