ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٦ی گه‌لاوێژ، ته‌عاونی سه‌ندیكاكانی فه‌ڕانسه پێكهاتوو له پێنج ڕێكخراوی سه‌ندیكایی، به بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌یانییه‌ك، پشتیوانیان له مانگرتنی یه‌كگرتووه‌كانه‌ی كرێكارانی “هه‌فت ته‌په” و مانگرتنی سه‌رتاسه‌ری كرێكارانی پاڵاوگه نه‌وتییه‌كانی ئێران كردووه.
له‌م به‌یانییه‌دا هاتووه: “ئه‌م مانگرتن و ناڕه‌زایه‌تییانه له حاڵێكدا هاتووه‌ته ئاراوه كه ڕژیمی كۆماری ئیسلامی جاڕنامه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ئازادیی و حقووقی سه‌ندیكایی واژۆ كردووه و له ئێستادا ئه‌م مافانه‌ی پێشێل كردووه. كۆماری ئیسلامیی، حه‌قده‌ستی كرێكاران په‌رداخت ناكات و هه‌وڵ ده‌دات كه له‌ڕێگه‌ی هه‌ڕه‌شه و سه‌ركوته‌وه، مانگرتووان بترسێنه و كۆتایی به ناڕه‌زایه‌تییه‌كان بێنێ. ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه هه‌ڵسووڕاوانی كرێكارای به پێكهێنانی سندووقی نه‌ته‌وه‌یی هاوپشتی ماڵی بۆ یارمه‌تی دان به مانگرتووان، سه‌رقاڵی سازماندانی كرێكارانن.” له به‌شێكی دیكه‌ی ئه‌م به‌یانییه‌دا هاتووه: “له بارودۆخی قه‌یراناوی ئێستا، هه‌ڵسووڕاوانی كرێكاری ئێران سه‌رجه‌م توێژه‌كانی دیكه‌ی كۆمه‌ڵگای ئێران به یه‌كگرتوویی و هاوپشتی ده‌عوه‌ت ده‌كه‌ن تا ده‌نگی مافخوازانه‌ی خۆیان به گوێ جیهان بگه‌یه‌نن.”