پێنج سه‌ندیكای كرێكاری فه‌ڕانسه ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٣ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، له به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕووبه عه‌لی خامنه‌یی، پشتیوانی خۆیان له داخوازییه‌كانی خه‌ڵكی ئێران بۆ گه‌یشتن به ئازادی و به‌رابه‌ری ده‌ربڕی و خوازیاری وه‌لانانی یاسا دژه ژن و توندئاژووكانی ڕژیم بوون.
پێنج ڕێكخراوی “كۆنفدراسیۆنی دیمۆكراتیكی فه‌ڕانسه‌وی كار“، “كۆنفدراسیۆنی گشتی كار“، “كۆنفدراسیۆنی یه‌كگرتووی سه‌ندیكایی“، “به‌ره‌ی یه‌كگرتووی سه‌ندیكاكان” و “به‌ره‌ی یه‌كگرتووی میللی سه‌ندیكا سهربهخۆهوهكان” له به‌یاننامه‌یه‌كدا كه‌ڵك وه‌رگرتنی كۆماری ئیسلامی له هێزه ئینتزامیه‌كانی بۆ سه‌ركوتی دڕندانه و ده‌ستبه‌سه‌ركرانی سه‌دان كه‌س له خۆپێشانده‌ران به توندی ئیدانه كردووه، هه‌روه‌ها پچڕاندنی هێڵی ئه‌نته‌رنێت و به‌رته‌سك كردنی په‌یوه‌ندی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانیان پێشێلكردنی ئاشكرای مافی ڕاده‌ربڕین ناوبرد و ڕایانگه‌یاند، ئێمه پشتیوانی داخوازییه ڕه‌واكانی ژنان و پیاوانی ئازادیخوازی ئێرانین. پێنج سه‌ندیكای فه‌ڕاسنه‌وی جه‌ختیان كرده‌وه كه بزووتنه‌وه‌ی كرێكاری و ڕێكخراوه‌كانی سه‌ربه‌خۆی كرێكاری هه‌موو كات پشتیوانی به‌رابه‌ری ژن و پیاو و سه‌پاندنی هه‌ر چه‌شنه حیجابێكی زۆره‌ملێ و هه‌ڵاواردن دژبه ژنان و چینی چه‌وساوه له ئێران بوون و ئێمه‌ش پشتیوانی هه‌مه لایه‌نه‌ی خۆمان له داخوازی ژنان و پیاوانی ئێران بۆ گه‌یشتن به ئازادی و یه‌كسانی ده‌رئه‌بڕین.