پلاتفۆرمی سه‌ندیكا كرێكارییه‌كانی سوید، ڕۆژی دووشه‌ممه ٥ی خه‌رمانان، له به‌یاننامه‌یه‌كدا پشتیوانی خۆی له مانگرتن و كۆبوونه‌وه‌ی په‌ره‌ستارانی ئێران ده‌ربڕی.
پلاتفۆرمی سه‌ندیكا كرێكارییه‌كانی سوید وێڕای پشتیوانی له په‌ره‌ستاران، سیاسه‌تی سه‌ركوتگه‌رانه‌ی كۆماری ئیسلامی مه‌حكووم كرد و خوازیاری پێدانی مافی پێكهێنانی ڕێكخراوه‌ی سه‌ربه‌خۆ، مانگرتن و كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی به كادری ده‌رمانی ئێران بوو. له به‌شێكی ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌دا ئاماژه به ده‌ور و نه‌خشی ڕووخێنه‌ری ڕێكخراوه زه‌رده‌كانی سه‌ر به حكوومه‌ت كراوه و وتراوه، په‌ره‌ستاران جگه له مانگرتن و كۆبوونه‌وه ڕێگه‌یه‌كی دیكه‌یان بۆ گه‌یشتن به داخوازییه‌كانیان نییه و سه‌ندیكا كرێكارییه‌كانی سوید پشتیوانیان لێ ده‌كات. پلاتفۆرمی سه‌ندیكا كرێكارییه‌كانی سوید داوای له ڕێكخراوی جیهانی كار كرد نوێنه‌رانی كۆماری ئیسلامی كه نوێنه‌ری ڕاسته‌قینه‌ی كرێكاران نین له‌و ناونده ده‌ر بكرێن.