کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

پشتیوانی پلاتفۆرمی سه‌ندیكا كرێكارییه‌كانی سوید له‌ مانگرتنی كرێكارانی نه‌وتی ئێران

پشتیوانی پلاتفۆرمی سه‌ندیكا كرێكارییه‌كانی سوید له‌ مانگرتنی كرێكارانی

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ١٢ی پووشپه‌ڕ، پلاتفۆرمی سه‌ندیكا كرێكارییه‌كانی سوید و ئێران له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا پشتیوانی به‌رینی خۆی له‌ مانگرتنی سه‌راسه‌ری كرێكارانی نه‌وت، گاز و پترۆشیمی ئێران ڕاگه‌یاند.

له‌ به‌شێكی ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌دا هاتووه‌، پشتیوانی له‌ ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی پڕۆژه‌یی ته‌نانه‌ت له‌ نه‌بوونی ڕێكخراوه‌ی سه‌ربه‌خۆی كرێكاریش ئه‌ركی هه‌موو سه‌ندیكا كرێكارییه‌كانی نێو كۆنفدراسیۆنی جیهانییه‌. پلاتفۆرمی سه‌ندیكا كرێكارییه‌كانی ئێران و سوید له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌ دان كه‌ له‌ باروودۆخی خراپی ئێران دا، نابێت ڕێگه‌ به‌ ده‌وڵه‌ت و خاونكار بدرێت كه‌ كرێكاران له‌ ڕێگه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌ركردن، بڕینی حه‌قده‌ست و بۆنی كرێكاری له‌ خه‌بات بۆ گه‌یشتن به‌ مافه‌كانی دڵ سارد بكه‌نه‌وه‌. ئێمه له‌ هه‌وڵی ئه‌وه‌ داین كه‌ له‌ ڕێگه‌ی به‌ڕێوه‌بردنی دوو سمینار، كۆمیته‌یه‌كی تایبه‌ت بۆ هاوكاری سه‌ندیكا كرێكارییه‌كان به‌ مه‌به‌ستی پشتیوانی له‌ خه‌باتی كرێكاران و زه‌حمه‌تكێشانی ئێران ساز بكه‌ین و له‌و ڕێگه‌وه‌ كۆماری ئیسلامی ناچار بكه‌ین ڕێگه‌ به‌ دامه‌زراندنی ڕێكخراوه‌ی سه‌ربه‌خۆ بدات تاكوو نوێنه‌رانی ڕاسته‌قینه‌ی كرێكاران له‌ دانووستانی جیهانی كار به‌شداری بكه‌ن.