كۆمه‌ڵێك له پارێزه‌رانی دادگوسته‌ری له به‌یاننامه‌یه‌كدا وێڕای جه‌ختكردنه‌وه له سه‌ر مافی مانگرتن بۆ كامیۆن‌داران، پشتیوانی خۆیان له داخوازییه‌كانی ئه‌و چینه زه‌حمه‌تكێشه دووپات كرده‌وه.
له به‌شێكی ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌دا هاتووه، مافی مانگرتن، مافێكی یاسایی و ڕێگه‌پێدراوه و مانگرتنی كامیۆن‌داران، پێشینه‌یه‌كی ڕوون له ناڕه‌زایه‌تی سینفی چینێكی كۆمه‌ڵگایه. ئێمه پارێزه‌رانی دادگوسته‌ری سه‌باره‌ت به ده‌ستبه‌سه‌ركردنی نایاسایی، هه‌ڵسووكه‌وتی ئه‌منیه‌تی له‌گه‌ڵ چالاكانی سینفی، هه‌روه‌ها بڵاوكردنی ویدیۆی دانپێدانانی زۆره‌ملێ هۆشدار ئه‌ده‌ین. ئه‌و كاره‌ی ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كان ده‌یكه‌ن، پێشێلكردنی مافی شارومه‌ندی و بێڕێزی به كه‌رامه‌تی ئینسانی و ژێرپێ نانی به‌ڵێننامه نێوده‌وڵه‌تیانه‌یه كه كۆماری ئیسلامی واژۆی كردووه.