له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوو زیاتر له ١٥ زانكۆی ئێران پشتیوانی خۆیان له خوێندكارانی زانكۆی هونه‌ری تاران ڕاگه‌یاند و هه‌ڵسووكه‌وته سه‌ركوتگه‌رانه‌كانی حه‌راسه‌ت و ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانیان به توندی شه‌رمه‌زار كرد.
پاش گوشاری حه‌راسه‌تی زانكۆی هونه‌ر بۆ له‌سه‌ركردنی مه‌قنه‌عه، كچان و كۆڕانی خوێندكار كۆبوونه‌وه به‌ڵام له‌لایه‌ن حه‌راسه‌ته‌وه هێرش كرایه سه‌ریان و ڕۆژی ڕابردووش ١٠ خوێندكاری كچ له‌لایه‌ن لیباس شه‌خسیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كران. پاش ئه‌و ڕووداوه خوێندكارانی زانكۆكانی “تاران”، “سووره”، “عیلم و سه‌نعه‌ت”، “شه‌ریف”، “به‌هه‌شتی”، “سه‌نعه‌تی سه‌هه‌ند”، “فرده‌وسی مه‌شهه‌د”، “مازه‌نده‌ران”، “فه‌نی و حرفه‌یی”، “ئیسفه‌هان”، “خواجه نه‌سیر” و “زانكۆی ته‌وانبه‌خشی و ته‌ندرووستی كۆمه‌ڵایه‌تی” له چه‌ندین به‌یاننامه‌ی جیاجیا دا هه‌ڵسووكه‌وتی وه‌حشیانه‌ی ڕژیمیان به توندی ئیدانه كرد و پشتیوانی خۆیان له خۆێندكارانی زانكۆی هونه‌ر ده‌ربڕی.