له ڕۆژانی ڕابردوودا و پاش دیاریكردنی ٢٨ی خه‌رمانان وه‌كوو دوا ڕۆژی دیاریكراو بۆ جێبه‌جێكردنی ڕێكه‌وتننامه‌ی ئه‌منیه‌تی نێوان ده‌وڵه‌تانی عێراق و ئێران سه‌باره‌ت به هێرشكردنه سه‌ر ئۆپۆزسیوونه كوردییه‌كانی نیشته‌جێ هه‌رێم، زیاتر له ١٠٠ كه‌سایه‌تی سیاسی، مه‌ده‌نی و هونه‌ری هه‌رێمی كوردستان له ڕاگه‌یاندنێكدا وێڕای شه‌رمه‌زاركردنی هێرشه‌كانی كۆماری ئیسلامی، پشتیوانی خۆیان له حیزبه كوردییه‌كان ڕاگه‌یاند.
له به‌شێكی ئه‌و ڕاگه‌یاندنه‌دا هاتووه: کۆماری ئیسلامی ئێران، دەرگیری نەفرەت و ناڕەزایەتییەکی بەرفراوانی ژنان، ئازادیخوازان و زەحمەتکێشانە، و لە یەکەمین ساڵیادی ڕاپەڕینێک نزیک دەبێتەوە کە ساڵی پار بەدوای کوشتنی (ژینا ئەمینی) سەری هەڵداوە، جا بۆ پاشەکشەپێکردنی بزووتنەوەی ناڕەزایەتی و پێش‌گرتن بەسەرهەڵدانەوەی سەرلەنوێی ئەم ڕاپەڕینە، دەیەوێت لەژێر ناوی پاراستنی ئاسایشی سنورەکان، لەشکرکێشی و دەستدرێژی سەربازی بکاته سه‌ر بنكه و باره‌گای ئۆپۆزسیوونی نیشته‌جێی هەرێمی کوردستانی عێڕاق و له‌و ڕێگه‌وه کێشە ناوخۆیه‌كانی و هەروەها مەیدانی ململانێ ناوچەیی و نێودەوڵەتیـیەکانی بۆ دەرەوەی سنوورەکان بگوازێتەوە. ئەم هەڕەشانەی کۆماری ئیسلامی، تەنها مەترسی نین بۆسەر ژیانی هەزارەها پەنابەری سیاسی کە ژمارەیەکی بەرچاویان منداڵان و خەڵکی سڤیلن، بەڵکو هاوکات هەڕەشە و هێرشە بۆ سەر شکۆ و سەروەری و ئاسایش و ژیانی دانیشتوانی هەرێمی کوردستان. ئێمە كه‌سایه‌تیه سیاسی و هونه‌رییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، ئەم پلانە دژە مرۆییەی کۆماری ئیسلامی سەرکۆنە دەکەین و پشتیوانی خۆمان بۆ ئازادی مانەوە و هەڵسوڕانی سیاسی حیزبە ئۆپۆزیسیۆنەکانی کوردستانی ئێران ڕادەگەیەنین، بۆ ئەو مەبەستە بانگەوازی ڕای گشتی و خەڵکی کوردستان، حیزبە سیاسیـیەکان و رێکخراوە مەدەنیەکان، هەموو ئینسانێکی ئازادیخواز، … دەکەین دژی هەرجۆرە دەستدرێژیەکی دەرەکی بووەستنەوە و بەهەرشێوەیەک بۆیان دەکرێت هاوکار و پشتیوانی پەنابەران و خانەوادەکانیان بن و هەروەها فشارەکانی خۆشیان توند بکەنەوە لەسەر دامەزراوە نێودەوڵەتییەکان و حکومەتی ناوەندی و حکومەتی هەرێم تا لەئاست ئەم پلانە تاوانکارییەی کۆماری ئیسلامی بێدەنگ نەبن.