کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

پشتیوانی وڵاتانی ئۆروپایی لە ئۆپەراسیۆنەکانی ئەمریکا دژ بە ڕژیمی کۆماری ئیسلامی

پشتیوانی وڵاتانی ئۆروپایی لە ئۆپەراسیۆنەکانی ئەمریکا دژ بە ڕژیمی

ڕۆژی ڕابردوو، دەبیر ئەوەڵی ناتۆ بە بڵاو کردنەوەی بەیاننامەیەک ئاماژەی بەوە کرد کە پێشتیوانی لە ئۆپەراسیۆنەکانی ئەمریکا دژ بە کۆماری ئیسلامی دەکەن و هەروەها بەشداری لە هێرشەکاندا دەکەن.

لە درێژەی بەیانناممەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە هاوکارییەکانیان بریتیە لە بە کارهێنانی پێگەکانی وڵاتانی بەشداربووی ناتۆ لە لایەن ئەرتەشی ئەمریکاوە، دابینکردنی پێداویستییە لوجستیکییەکانی ئەرتەشی ئەمریکا و بەشداری لە ئۆپەراسیۆنەکاندا. هەروەها دەبیر ئەوەڵی ناتۆ جەختی لەسەر ئەوە کردووەتەوە کە هاوکارییەکانیان بە مەبەستی لاواز کردنی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی لە ناوچەکە و ڕێگری لە دەستڕاگەیشتنی ڕژیم بە چەکی ئەتۆمی ئەنجام دەدەن.