ڕۆژی هه‌ینی ١٨ی مانگی پووشپه‌ڕ، كۆمه‌ڵێك له وه‌رزشوانانی دووچه‌رخه سه‌واری خه‌ڵكی شاری “قۆم” به ناوی “هاوڕێكابانی میهره‌بانی قۆم”، هاوڕێ له‌گه‌ڵ وه‌رزشوانانی مه‌ریوانی له چالاكییه‌كی تایبه‌تدا، ئاگربه‌ردان له ژینگه و دارستانه‌كانی زاگرۆسیان به توندی ئیدانە كرد.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، وه‌رزشوانانی شاری “قۆم” بۆ پشتیوانی له چالاكییه‌كانی ئه‌نجۆمه‌نی “سه‌وزی چیا”ی مه‌ریوان خۆیان گه‌یانده شاری مه‌ریوان و له ڕێپێوانێكی ناڕه‌زایه‌تی له‌گه‌ڵ وه‌رزشوانانی دووچه‌رخه سه‌واری شاری مه‌ریوان، ئاگربه‌ردان له جه‌نگه‌ڵ و دارستانه‌كانی زاگرۆسیان به تۆندی مه‌حكووم كرد، به‌شداربووانی ئه‌و ڕێپێوانه پشتیوانی خۆیان له هه‌وڵ و تێكۆشانی ئه‌ندامانی “سه‌وزی چیا”ی مه‌ریوان بۆ پاراستنی ژینگه‌ی زه‌نجیره چیاكانی زاگرۆس دووپات كرده‌وه.