“وریا غه‌فووری” كه‌سایتی به‌ناوبانگ و خه‌ڵكی شاری سنه، به بڵاو كردنه‌وه‌ی پۆستێك له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان پاڵپشتی خۆی له “وریشه مورادی، په‌خشان عه‌زیزی و شه‌ریفه محه‌ممه‌دی” ڕاگه‌یاند.
“په‌خشان عه‌زیزی، وریشه مورادی و شه‌ریفه محه‌ممه‌دی” سێ به‌ندكراوی سیاسی ڕاگیراو له به‌ندیخانه‌ی ئێڤین، له لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه به ناڕه‌وا حوكمی سێداره‌یان به سه‌ردا سه‌پێندراوه. جێگای ئاماژه‌یه له ڕۆژانی ڕابردوودا بۆ دووهه‌مین جار له ساڵی ڕابردوودا، حوكمی سێداره‌ی “شه‌ریفه محه‌ه‌مه‌دی” له لایه‌ن دادگای باڵای وڵاته‌وه په‌سه‌ند كرا و ئه‌مه‌ش بوو به هۆی شه‌پۆلێكی نوێی ناڕه‌زایه‌تی له ئێران و كوردستان.