کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

پشتیوانی هێزە عەرەبەکانی تەبقا لە هێزەکانی سووریای دیمۆکراتیک

پشتیوانی هۆزە عەرەبەکانی تەبقا لە هێزەکانی سووریای دیمۆکراتیک 3

ڕۆژی شەممە ١ی خەرمانان، سەرۆک عەشیرەکانی ناوچەی  تەبقا  لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، بە بڵاو کردنەوەی بەیاننامەیەک، پشتیوانی خۆیان لە هێزەکانی سووریای دیمۆکراتیک ڕاگەیاند.

لە بەیاننامەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە هیزەکانی هەسەدە پارێزوانی هەموو خەڵکی ئەو ناوچەیە و پێویستە خەڵک لە هەموو کاتدا پشتیوانی ئەو هێزە بن تاکوو بتوانن ناوچەکانیان  لە داگیرکەران بپارێزن. بە وتەی سەرۆک عەشیرەکانی ئەو ناوچەیە،  هێزەکانی سووریای دیمۆکراتیک تاقە هیزە کە توانیویەتی دژ بە هەموو مەترسییەکان  لە سەر ژیانی خەڵکی ناوچەکە ڕاوەستێت. هەروەها  جەختیان لە سەر ئەوە کردەوە  کە کاتێک هەموو خەڵکی جیهان پشتیوانیان لە خەڵکی لێقەوماوی سووریا بڕی، بە تەنیا هەسەدە گیانی خەڵکی پاراست و بە ڕێکخستنی هێزە پاریزوانە خوەجێیەکان، هێزی پاراستنی بە خەڵک دا.