خه‌ڵكی میانمار و ئه‌ندامانی ئه‌رته‌شی به‌رگری نه‌ته‌وه‌یی میانمار له ڕۆژانی ڕابردوودا له گرته‌ویدیۆیه‌ك دا هێرشه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر ڕۆژئاوای كوردستانیان به توندی شه‌رمه‌زار كرد و پشتیوانی خۆیان له بزووتنه‌وی ئازادیخوازانه‌ی ڕۆژئاوای كوردستان ده‌ربڕی.
ئه‌ندامانی ئه‌رته‌شی به‌رگری نه‌ته‌وه‌یی میانمار له به‌یاننامه‌یه‌ك دا ڕایانگه‌یاند: ئێمه له بیستنی هه‌واڵی هێرشه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر خه‌ڵكی مه‌ده‌نی له ڕۆژئاوای كوردستان و له ناوبردی ژێرخانه ئابووری، بێهداشتی و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان زۆر نیگه‌ران بووین. په‌یوه‌ندییه‌كی ٧٠ ساڵه‌مان له بواری ئازایه‌تی، فیداكاری و بوێڕی دا له‌گه‌ڵ برا و خۆشكه‌كانمان له ڕۆژئاوای كوردستان هه‌یه و پێكه‌وه له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی دیكتاتۆر شه‌ڕ ده‌كه‌ین. له بزووتنه‌وه‌یه‌كی شۆڕشگێڕانه تا بزووتنه‌وه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی، جیهان چاوی له‌سه‌رتانه، ده‌مانه‌وێت پێتان بڵێین كه ئێمه خه‌بات و تێكۆشانتان بۆ ئازادی و دادپه‌روه‌ری دهبهینین و باوه‌ڕمان ئه‌وه‌یه كه كه‌سانێك كه له به‌رانبه‌ر جهنایهتكاران دا بێده‌نگن و به‌رخودان ناکه‌ن له خودی دیكتاتۆر مه‌ترسیدارترن.
