ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٧ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، هه‌زران ژن وپیاو له وڵاتانی ئیتالیا، ئا‌مریكا و سوید بۆ پشتییوانی له ڕاپه‌ڕینی گه‌لانی ئێران ددژبه ده‌سه‌ڵاتی كۆماری ئیسلامی ڕژانه سه‌ر شه‌قام و ڕێپێوانیان كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، هه‌زاران ژن له شاری میلانی ئیتالیا له ناڕه‌زایه‌تی به كوشتنی “مه‌هسا” و سه‌ركوتی سیستماتیكی ژنان و هه‌روه‌ها كۆمه‌ڵكۆژكردنی خۆپێشانده‌ران له شاره جیاجیاكانی ئێران له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامیه‌وه ڕژانه سه‌ر شه‌قام و خۆپێشاندانیان كرد، له وڵاتی سوید ئێرانیان و دۆستانیان له شاری ستۆكهۆڵم ڕێپێوانێكیان به‌مه‌به‌ستی پشتیوانی له ئاخێزی جه‌ماوه‌ری گه‌لانی ئێران به‌ڕێوه‌برد و دژبه به‌رپرسانی باڵای ڕژیم دروشمیان وته‌وه، له‌لایه‌كی دیكه‌وه ئێرانیانی دانیشتووی وڵاتی ئا‌مریكا به به‌دسته‌وه‌گرتنی وێنه‌كانی “مه‌هسا” و قۆربانیانی خۆپێشاندانه‌كانی ١٤ ڕۆژی ڕابردوو له‌لایه‌ن ڕژیمی ئیسلامیه‌وه، له‌به‌رده‌م كۆشكی سپی له شاری واشینگتۆن كۆبوونه‌وه و دژبه به‌رپرسانی ڕژیم دروشمیان وته‌وه و پشتیوانی خۆیان له خه‌ڵكی ناڕازی ئێران ده‌ربڕی و خوازیاری محاكمه‌ی تاوانبارانی ئه‌و جه‌نایه‌ته بوون.