ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٣ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، ڕێكخراوی “هاوپه‌یمانی كار و ئازادی” له وڵاتی توركیا پشتیوانی خۆی له ڕاپه‌ڕینی گه‌لانی ئێران ده‌ربڕی.
هاوپه‌یمانی كار و ئازادی توركیا كه پێكهاتووه له هاوپه‌یمانییه‌تێكی به‌رین له ئیتحادییه كرێكاری و حیزبه چه‌په‌كانی ئه‌و وڵاته له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی گشتیدا كه له شاری ئیستانبوول به‌ڕێوه‌چوو، پشتیوانی خۆیان له ڕاپه‌ڕینی گه‌لانی ئێران ده‌ربڕی. به‌شداربووانی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه ڕایانگه‌یاند: نێوه‌ی دڵمان لێره‌یه و نێوه‌كه‌ی دیكه‌شی له ئێران و له‌گه‌ڵ ژنانی ئێرانین تا ئه‌گه‌ن به‌سه‌ركه‌وتن. ئێمه سڵاو ده‌نێرین بۆ ژنان و پیاوانی ئازادیخوازی ئێران. بژی هاوپشتی جیهانی، ژن، ژیان، ئازادی.