به پێی ڕاپۆرته‌كان، ڕۆژی شه‌ممه ٢ی مانگی گه‌لاوێژ، كۆمه‌ڵێك له دانیشتووانی شاری سه‌قز بۆ پشتیوانی له ڕاپه‌ڕینی خه‌ڵكی خووزستان، له ناوه‌ندی ئه‌و شاره ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی.
به وته‌ی سه‌رچاوه خۆجییه‌كان لاوانی شاری سه‌قز بۆ ڕێگری كردن له جوڵه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم لاستیكیان له ناو شه‌قامه‌كانی ئه‌و شاره ئاگر دا. یه‌ك له به‌شداربووانی ئه‌و خۆپێشاندانه ڕایگه‌یاند: ته‌نیا له ڕێگه‌ی سه‌رانسه‌ری كردنی خۆپێشاندانه‌كان، ڕژیم پاشه‌كشه ده‌كات و ده‌توانین به ئامانجه‌كانمان بگه‌ین.