ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٤ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، نوێنه‌رانی پاڕله‌مانی فه‌ڕانسه پشتیوانی خۆیان له ڕاپه‌ڕینی گه‌لانی ئێران ده‌ربڕی و سه‌ركوتی دڕندانه‌ی خۆپێشانده‌رانیان له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامیه‌وه به‌توندی ئیدانه كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، نوێنه‌رانی پاڕله‌مانی فه‌ڕاسنه به بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و سرووده‌ی كه “شروین حاجی پوور” بۆ ڕاپه‌ڕینی گه‌لانی ئێران خوێندبووی و به وتنه‌وه‌ی دروشمی “ژن،ژیان،ئازادی” پشتیوانی خۆیان له خۆپێشانده‌رانی ئێرانی ده‌ربڕی و سه‌ركوتی دڕندانه‌ی ناڕازیانیان له‌لایه‌ن ڕژیمی ئیسلامیه‌وه به توندی مه‌حكووم كرد.