به پێی زانیارییه‌كان، ١١٤ نوێنه‌ری پاڕله‌مانی بلژیك له به‌یاننامه‌یه‌كدا پشتیوانی خۆیان له كارزاری جیهانی نا بۆ ئێعدام له ئێران ڕاگه‌یاند.
پاڕله‌مانتارانی بلژیكی له به‌یاننامه‌كه‌یاندا وێڕای ئاماژه‌دان به پێشێلكردنی به‌رده‌وامی مافی مرۆڤ له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامی و ڕێژه‌ی به‌رزی ئێعدامه‌كان له ئێران، سه‌ركوتگه‌رییه‌كانی رژیمیان به توندی شه‌رمه‌زار كرد. واژۆكارانی ئه‌و به‌یاننامه سه‌ره‌ڕای ده‌ربڕینی پشتیوانی له كارزاری جیهانی نا بۆ ئێعدام، خوازیاری هه‌وڵوه‌شانه‌وه‌ی سزای ئێعدام له ئێران و ئازادی هه‌موو به‌ندكراوانی سیاسی بوون.