ڕۆژی سێشه‌ممه ١٢ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، نوێنه‌رانی وڵاتانی سو‌ید و فه‌ڕاسنه له پاڕله‌مانی یه‌كیه‌تی ئۆرووپا سه‌ركوتی ده‌ڕندانه‌ی خۆپێشانده‌رانیان له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامیه‌وه به توندی مه‌حكووم كرد وخوازیاری سه‌پاندنی به‌سته‌یه‌كی نوێی گه‌مارۆ به‌سه‌ر به‌رپرسانی كۆماری ئیسلامی بوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “عه‌بیر ئه‌لسه‌هلانی” نوێنه‌ری سو‌ید له پاڕله‌مانی ئۆرووپا پاش وته‌كانی به نیشانه‌ی پشتیوانی له ڕاپه‌ڕینی گه‌لانی ئێران به وتنه‌وه‌ی دروشمی “ژن،ژیان، ئازادی” پرچی خۆی به مه‌قه‌ست بڕی، هه‌روه‌ها نوێنه‌ری پاڕله‌مانی میللی فه‌انسه وه‌زیرانی ده‌وڵه‌تی فه‌ڕانسه به مه‌به‌ستی ڕێزلێنان له یادی قوربانیانی سه‌ركوتی خوێناوی ڕژیم یه‌ك خوله‌ك بێده‌نگیان ڕاگرت، نوێنه‌رانی چه‌ند وڵات ڕه‌خنه‌ی توندیان له “جۆزێف بۆرێڵ” به‌رپرسی سیاسه‌ته ده‌ره‌كییه‌كانی یه‌كیه‌تی ئۆرووپا به‌هۆی پشتیوانی نه‌كردنی له خه‌ڵكی ناڕازی ئێران گرت و خوازیاری مه‌حكووم كردنی كۆماری ئیسلامی به جه‌نایه‌ت دژی مرۆڤایه‌تی بوون. بڕیاره پاڕله‌مانی ئۆرووپا ڕۆژی پێنجشه‌ممه پێشنووسی قه‌تعنامه‌یه‌ك دژبه كۆماری ئیسلامی بخاته به‌ر باس و نوێنه‌رانی ئه‌و ڕێكخراوه‌یه ده‌نگی پێ بده‌ن، له پاڕله‌مانی ئاڵمانیش پاڕله‌مانتاران خوازیاری كاردانه‌وه‌ی توندی ده‌وڵه‌تی ئاڵمان دژبه ڕژیمی كۆماری ئیسلامی بوون.