له‌م ڕۆژانه‌دا كه ده‌نگی هاوپشتی له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ی ئازادیخوازی گه‌لانی ئێران له گۆشه و كه‌ناری جیهاندا به گوێ ده‌گات، كه‌متر كه‌سێك هه‌یه كه ناوی “مه‌هسا” و دروشمی “ژن، ژیان، ئازادی“یان نه‌بیستبێت و پشتیوانی خۆیان له ئاخێزی جه‌ماوه‌ری گه‌لانی ئێران ده‌رنه‌بڕیبێت.
ئه‌نجومه‌نی قه‌ڵه‌می توركیا “پێن” له به‌یاننامه‌یه‌كدا پشتیوانی خۆی له خه‌باتی ژنانی ئێران بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی “حیجابی زۆره‌ملێ” و “ده‌ستێوه‌ردانه‌كانی ده‌وڵه‌ت له ژیانیان” له‌لایه‌ن ڕژیمی كۆماری ئیسلامیه‌وه ده‌ربڕی. كۆمه‌ڵێك له شاعیران و ڕۆژنامه‌نووسانی ئه‌فغانستانیش له به‌یاننامه‌یه‌كدا وێڕای پشتیوانی كردن له ژنان و پیاوانی ئێران، خه‌باتیان ته‌نیا ڕێگه‌ی ڕزگاری له‌و باروودۆخه زانی. له به‌شێكی ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌دا هاتووه، ئێستا كه كاتی به‌سه‌مه‌ره‌گه‌یشتنی خوێنی گیانبه‌ختكردووانی خه‌زه‌ڵوه‌ری ٩٨، بزووتنه‌وه‌ی خوێندكارانی زانكۆ، بزووتنه‌وه‌ی كرێكاری و تیكۆشانی زیندانیانی سیاسیه، ئێمه شاعیران و نووسه‌ران و ڕۆژنامه‌وانانی ئه‌فغانستانی بڕیارمان داوه كه له‌م كاته هه‌ستیاره كه چه‌ند هه‌نگاومان ماوه بۆ گه‌یشتن به ئه‌زموونێكی نوێ له ڕژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا پاڵپشتی خه‌ڵكی ئێران بین. نووسه‌ران و شاعیران و هونه‌رمه‌ندانی عێراقیش له به‌یاننامه‌یه‌كدا پشتیوانی خۆیان له بزووتنه‌وه‌ی ئازدیخوازی خه‌ڵكی ئێران ده‌ربڕی و ڕایانگه‌یاند: به ته‌واوی هێز و توانامانه‌وه له شه‌قام و شاره‌كانی نیشته‌جێ بوونمان پاڵپشتیتان لێ ده‌كه‌ین.