ئاندرێ ڕۆدێنكۆ، جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیه ڕۆژی سێشه‌ممه ڕایگه‌یاند: له ئه‌گه‌ری هێرشی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر كۆماری ئیسلامی، وڵاته‌كه‌ی پاڵپشتی له ئێران ناكات.
هاوكات له‌گه‌ڵ په‌سه‌ندكردنی گرێبه‌ستی ستراتژیكی نێوان ئێران و ڕووسیه له پاڕله‌مانی ئه‌و وڵاته، جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیه به میدیاكانی ڕاگه‌یاند كه ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا هێرش بكاته سه‌ر كۆماری ئیسلامی، ڕووسیه خۆی له ئاست پشتیوانی له ڕژیمی ئێران به‌رپرسیار نازانێت و ته‌نیا ده‌توانێت سه‌باره‌ت به كاریگه‌رییه‌كانی ئه‌و هێرشه له سه‌ر ناوچه‌كه هۆشدار بدات. ڕووسیه نایه‌وێت تێكه‌ڵ به كێشه‌یه‌كی دیكه‌ی هاوشێوه‌ی ئۆكراین بێت و باشترین ڕێگه چاره، دانووستانی هه‌ر دوولا و ڕێككه‌وتنه.