نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به بڵاو كردنه‌وه به‌یاننامه‌یه‌ك پشتیوانی خۆی له ئاگربه‌سته‌كه‌ی پارتی كرێكارانی كوردستان ڕاگه‌یاند و ئه‌مه‌ی وه‌كوو هه‌نگاوێك به‌ره‌وه ئاشتی ناو برد.
پسپۆڕانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له به‌یاننامه‌یه‌كی هاوبه‌شدا ڕایانگه‌یاند كه سه‌ره‌ڕای ڕاگه‌یاندنی ئاگربه‌ست له لایه‌ن پارتی كرێكارانی كوردستانه‌وه، هێزه‌كانی ئه‌رته‌شی توركیا به‌رده‌وامن له هێرشی ئاسمانی بۆ سه‌ر هه‌رێمه‌كانی ئه‌و حیزبه و ته‌نانه‌ت له چه‌ن خاڵێكدا به ئاشكرا مافی مرۆڤیان پێشێل كردووه. ئه‌و ڕێكخراوه نێو نه‌ته‌وه‌ییه داوای له هه‌ردوو لایه‌ن كردووه به له به‌رچاو گرتنی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، وتووبێژ بۆ پێكهێنانی ئاشتی له توركیا ده‌ست پێ بكه‌ن و هه‌روه‌ها به پێویستی زانی تاوانبارانی دژ به مافه‌كانی مرۆڤ سزا بدرێن.