ڕۆژی شه‌ممه ٢ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، موسوڵمانانی سیكوولاری هیندووستان له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له‌ئاست سه‌ركوتی ژنان و كۆمه‌ڵكۆژكردنی خۆپێشانده‌ران له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامیه‌وه ده‌ربڕی.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ڕێكخراوه‌ی موسوڵمانانی لایه‌نگری دیموكراسی سیكوولاری هیندووستان، سه‌ركوتی سیستماتیكی ژنانی له ئێران به توندی مه‌حكووم كرد و له به‌یاننامه‌یه‌كدا كه كۆمه‌ڵێك له كه‌سایه‌تییه ناسراوه‌كانی ئه‌و وڵاته كه ناسراون به ڕێبه‌ری ١١ ملیۆن واژۆ، كوشتنی ژنان و خۆپێشانده‌رانیان به توندی ئیدانه كرد.