له هه‌ڵمه‌تێكدا ٩٣ مامۆستای زانكۆی كوردستان له شاری سنه، له نامه‌یه‌كدا پشتیوانی خۆیان له مامۆستایانی له سه‌ر ده‌كراوی كوردستان ده‌ربڕی و خوازیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حوكمه‌كانیان بوون.
مامۆستایان له نامه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه سه‌پاندنی حوكیمی ناڕه‌وای ده‌ركردن، دوورخستنه‌وه و خانه‌نیشنكرانی زۆره‌ملێ مامۆستایان و چالاكانی سنفی له كوردستان به شێوازێكی نایاسایی ئه‌نجام دراوه و پێویسته كه مافی كۆبوونه‌وه به مافخوازان بدرێت. واژۆكارانی ئه‌و نامه‌یه جه‌خت له سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه پێویسته گوشار بۆ سه‌ر چالاكانی سنفی و موعه‌لیمان له كوردستان و ئێران نه‌مێنێت و خوازیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حوكمی ١٥ مامۆستای ئه‌دامله ئه‌نجومه‌نی سنفی موعه‌لیمانی كوردستان بوون.