لێژنه‌ی هاوئاهه‌نگی هێزه چه‌پ و دیمۆكراتیكه‌كان ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٤ی به‌فرانبار، له به‌یاننامه‌یه‌كدا پشتیوانی خۆیان له ڕۆژئاوای كوردستان ڕاگه‌یاند.
لێژنه‌ی هاوئاهه‌نگی هێزه چه‌پ و دیمۆكراتیكه‌كان له به‌یاننامه‌كه‌یاندا وێڕای ئاماژه‌دان به خه‌باتی چین و توێژه جیاوازه‌كانی ڕۆژئاوای كوردستان دژ به داعش، دیكتاتۆری ئه‌سه‌د و تیرۆریستانی سه‌ر به توركیا، هه‌روه‌ها دامه‌زراندنی سیسته‌مێكی دیمۆكراتیك له باكوور و ڕۆژهه‌ڵاتی باكووری سووریا، خوازیاری پشتیوانی هه‌موو هێزه چه‌پ و دیمۆكراتیه‌كان، ئیتحادییه كرێكارییه‌كان، ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ و ژنانی ئازادیخواز له ده‌سكه‌وته‌كانی ڕۆژئاوای كوردستان بوو.