ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١١ی گوڵانی ١٤٠٤، به‌شداربووانی ڕێپێوانی ڕۆژی جیهانی كرێكار له شاری له‌نده‌ن، به به‌رز كردنه‌وه‌ی وێنه‌ی شه‌ریفه محه‌ممه‌دی و په‌خشان عه‌زیزی، خوازیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سزای سێداره‌ی ئه‌و دوو به‌ندكراوه بوون.
به پێی ئه‌و وێنانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتووه، به‌شداربووانی ئه‌و ڕێپێوانه به به‌ده‌سته‌وه گرتنی پلاكارد و وێنه‌ی “شه‌ریفه محه‌ممه‌دی و په‌خشان عه‌زیزی” دوو به‌ندكراوی سیاسی كه لایه‌ن ڕژیمی كۆماری ئیسلامی حوكمی سێداره‌یان به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه، خوازیاری ئازادی ده‌ستبه‌جێ و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حوكمی سێدراه‌ی ئه‌و دوو چالاکوانه بوون. جێگای ئاماژه‌یه ناڕازیان ئاماژه‌یان به‌وه كرد تا كاتی جێبه‌جێ بوونی داخوازییه‌كانیان به‌رده‌وام ئه‌بن له چالاكی دژ به ڕژیمی كۆماری ئیسلامی.