به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو: كۆمه‌ڵێك له هه‌ڵسووڕاوانی كرێكاری له شاره‌كانی شنۆ، نه‌غه‌ده و پیرانشار، له‌ڕێگه‌ی به‌یانییه‌كه‌وه پشتیوانی‌یان له مانگرتن و ناڕه‌زایه‌تیی كرێكارانی هه‌فت ته‌په كردووه.
له‌م به‌یانییه‌دا هاتووه: “كرێكارانی هه‌فت ته‌په بۆ جارێكی دیكه ئاڵای داخوازی و خه‌باتی چینایه‌تیان به‌رز كرده‌وه. كرێكاران ده‌زانن كه خواستی كرێكارانی هه‌فت ته‌په له ناوه‌ڕۆكی خۆیدا خواستی سه‌رجه‌م كرێكاران و زه‌حمه‌تكێشانی ئێرانه. هه‌ر بۆیه ئه‌م هه‌ڵسووڕاوانی كرێكاری له شاره‌كانی شنۆ، نه‌غه‌ده و پیرانشار وێڕای پشتیوان له مانگرتن و ناڕه‌زایه‌تیی كرێكارانی هه‌فت ته‌په، داوایان لێ ده‌كه‌ین كه له‌م بواره‌دا خۆراگر و یه‌كگرتوو بن.