“یه‌كێتیی ده‌ریاوانی ئۆستڕاڵیا” و “كۆنفێدراسیۆنی سه‌ندیكای جیهانی ئێندیاستریاڵ” به بڵاوكردنه‌وه‌ی دوو به‌یانییه‌ی جیاجیا، پشتیوانیان له مانگرتنی كرێكارانی دامه‌زراوه‌ی نه‌یشه‌كه‌ری هه‌فت ته‌په و كرێكارانی پاڵاوگه نه‌وتییه‌كانی ئێران كردووه.
له به‌یانییه “یه‌كێتیی ده‌ریاوانی ئۆستڕاڵیا” هاتووه: “ئه‌ندامانی ئه‌م یه‌كێتییه له مانگرتن و خواستی كرێكارانی هه‌فت ته‌په پشتیوانی ده‌كه‌ن و ده‌ڵێن: ئه‌وان بۆ دابین بوونی ئه‌منییه‌تی كاریان، بردنه‌سه‌رێی ئاستی حه‌قه‌سته‌كانیان و هه‌روه‌ها له‌دژی خسووسی سازی كه بووه‌ته خراپتربوونی بارودۆخی زۆربه‌ی كرێكاران له ئێران، شه‌ڕ ده‌كه‌ن. هه‌روه‌ها “كۆنفێدراسیۆنی سه‌ندیكای جیهانی ئێندیاستریاڵ” ڕایگه‌یاندووه: “ئێمه خۆڕاگری و دلێری ئێوه كرێكاران به‌رز ده‌نرخێنین، چونكه ئێوه له مافی كه‌ڵك وه‌رگرتن له یه‌كێتیی سه‌ربه‌خۆی خۆیتان بێبه‌ش كراون. ئێمه له سه‌رجه‌م خواست و داخوازییه‌كانی ئێوه له‌وانه، “په‌رداخت كردنی سه‌روه‌ختی حه‌قده‌سته‌كانیان، به‌ستنی قه‌راردادی هه‌میشه‌یی له‌گه‌ڵ شیركه‌ته‌كانی نه‌وت و گاز و هه‌روه‌ها به‌ڕه‌سمییه‌ت ناسینی وتووێژ له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانتان” بۆ گه‌یشتن به ژیانێكی باشتر پشتیوانی ده‌كه‌ین.