کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

پشتیوانی له‌ ده‌ستبه‌سه‌ركراوانی ڕۆژی جیهانی كرێكار له‌ به‌رامبه‌ر زیندانی ئێوین

حمایت از بازداشت‌شدگان روز کارگر و هفت‌تپه مقابل زندان اوین

حمایت از بازداشت‌شدگان روز کارگر و هفت‌تپه مقابل زندان اوین

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ٩ی مانگی گه‌لاوێژ، له‌ درێژه‌ی پشتیوانی هه‌ڵسووڕاوانی كرێكاری و چالاكانی مه‌ده‌نی، ژماره‌یه‌ك له‌ بنه‌ماڵه‌ و دۆستانی ده‌ستبه‌سه‌ركراوانی هه‌فت ته‌په‌ و ڕۆژی جیهانی كرێكار، له‌ به‌رامبه‌ر زیندانی ئێوین ده‌ستیاندایه‌ كۆبوونه‌وه‌.

له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا، سه‌ره‌ڕای بنه‌ماڵه‌ و دۆستانی ده‌ستبه‌سه‌ركراوان، ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامانی كانوونی نووسه‌رانی ئێران، ژماره‌یه‌ك له‌ مۆعه‌لیمان و هه‌ڵسووڕاوانی كرێكاری، بۆ پشتیوانی له‌ ئه‌میر حسێن محه‌ممه‌دی فه‌رد و ڕاگه‌یاندنی هاوپشتی خۆیان له‌گه‌ڵ به‌ندكراوانی هه‌فت ته‌په‌ و ده‌ستبه‌سه‌ركراوانی ڕۆژی جیهانی كرێكار، به‌شداربوون. خۆپیشانده‌ران له‌ئاست دادگایی كرانی “ئیسماعیل به‌خشی” ئه‌میر حسێن محه‌ممه‌دی فه‌رد، ساناز ئه‌ڵاهیاری، سپیده‌ قولیان، عه‌لی نه‌جاتی و عه‌سه‌ل محه‌ممه‌دی” و هه‌روه‌ها “ده‌ستبه‌سه‌ر كراوانی ڕۆژی جیهانیی كرێكار له‌وانه‌، “نێدا ناجی، عاتفه‌ ڕه‌نگریز و ئانیشا ئه‌سه‌دۆڵڵایی” ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی و خوازیاری ئازاد كرانی بێشه‌رتومه‌رجی ده‌ستبه‌سه‌ركراوان بوون.