ڕێكخراوه سه‌ربه‌خۆ كرێكارییه‌كان، خانه‌نشین كراوان و موعه‌لیمان له ڕێگه‌ی بانگهێشتێكی هاوبه‌شه‌وه ڕایانگه‌یاند كه سبه‌ی یه‌كشه‌ممه ١٧ی ڕه‌شه‌ممه كاتژمێر ١٠ و نیوی به‌یانی، له به‌رامبه‌ر وه‌زاره‌تی كاری ڕژیم كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ناڕه‌زایه‌تی له‌ژێرناوی “كۆبوونه‌وه‌ی كرێكاران، خانه‌نشینكراوان و موعه‌لیمان بۆ حه‌قده‌ستی شیاو” به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن. ئه‌م حه‌ره‌كه‌ته ناڕه‌زایه‌تییه له درێژه‌ی چه‌ند كۆبوونه‌وه‌ی دیكه كه له ماوه‌ی مانگه‌كانی ڕابردوودا له ناڕه‌زایه‌تی به حه‌قده‌ستی ٦ به‌رابه‌ر ژێر هێڵی هه‌ژاری ئه‌نجام درابوو، به‌ڕێوه‌ده‌چێت. بۆ نموونه له ڕێكه‌وتی ٢٦ی ڕێبه‌ندان، ٩ ڕێكخراوی سه‌ربه‌خۆی كرێكاران، خانه‌نشینكراوان و موعه‌لیمان به ده‌ركردنی به‌یانییه‌یه‌كی هاوبه‌ش له ئاست دیاریكردنی حه‌قده‌ستی ساڵی ١٤٠٠ كه هه‌موو ساڵێ به‌شێوه‌ی یه‌ك لایه‌نه به به‌شداریی نوێنه‌رانی ڕژیم، خاوهنكاران و ڕێكخراوه كرێكارییه‌كانی سه‌ربه “شۆرای باڵای كار” دیاری ده‌كرێت، هۆشداریان دابوو. له به‌شێك له‌م بهناییهیهدا هاتووه: “ساڵانێكی زۆره كه نیزامی سه‌رمایه‌داری و ده‌وڵه‌ته‌كان به چه‌وساندنه‌وه‌ی توند و نامرۆڤانه، ژیانی كرێكارانیان وێران كردووه. ئێمه‌یان له زۆربه‌ی مافه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بێبه‌ری كردووه. ئێمه له ئێستادا له باروودۆخێكی سه‌خت و تاقهتپڕووكێندا ده‌ژین. گرانی و ته‌ورۆم بێداد ده‌كات، قیمه‌تی خوارده‌مه‌نییه‌كان له كه‌متر له یه‌ك سالدا پتر له ٥٧ له‌سه‌د زیادیان كردووه، پتر له ٤٠ له‌سه‌دی خه‌ڵكی ئێران كه زۆربه‌یان بنه‌ماڵه‌ی كرێكارین، له‌ژێر هێڵی هه‌ژاریی تۆخدا ده‌ژین. به‌دخۆراكی و نه‌دانی هه‌زینه‌ی ده‌رمانی بووه‌ته هۆی چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی نه‌خۆشیی جه‌سته‌یی و ده‌روونی، هه‌ژاری و فهلاكهتی زیاتر، په‌ره‌سه‌ندنی گه‌نده‌ڵی، ئێعتیاد، دزی و له‌شفرۆشی، زبڵگه‌ڕی، منداڵانی كار و خۆكوژی. ئه‌وه‌ش له حاڵێك دایه كه دزی و گه‌نده‌ڵی له ناو به‌رپرسان و كاربه‌ده‌ستانی ڕژیم باوه و ئه‌وان زۆربه‌ی سه‌روه‌تی ئه‌م كۆمه‌ڵگایه به تاڵان ده‌به‌ن“.
له‌م به‌یانییه‌یه‌دا، كرێكاران خوازیاری ئه‌وه‌ن كه به‌له‌به‌رچاوگرتنی ته‌وه‌رومی به‌رده‌وام، لانیكهمی حه‌قده‌سته‌كان بۆ ساڵی ١٤٠٠ نابێ كه‌متر له ١٢ ملیۆن و ٥٠٠ هه‌زار تمه‌ن بێت تا هه‌زینه‌ی ژیانێكی مامناوه‌ندی بنه‌ماڵیه‌كی شاریی پێ دابین بكرێ. پێویسته بوترێ، پێشتر زۆربه‌ی ڕێكخراوه كرێكارییه‌كان له ناوه‌نده جۆراوجۆره‌كانی به‌رهه‌مهێنان پشتیوانی‌یان له‌م به‌یانییه‌یه كردبوو. له‌م به‌یانییه‌یه‌دا هه‌روه‌ها ئاماژه به هه‌ڵاواردن، بێبه‌شی و نابه‌رابه‌ریی جنسییه‌تیی ژنان له ئێران كراوه و خوازیاری حه‌قده‌ستی به‌رابه‌ر له قه‌باڵ كاری به‌رابه‌ر بۆ ژنان و پیاوان بوون. بانگهێشتی كۆبوونه‌وه‌ی سبه‌ینێ یه‌كشه‌ممه له لایه‌ن زۆربه‌ی ڕێكخراو و ناوه‌نده كرێكارییه‌كانه‌وه پشتیوانیی لێكراوه. له‌وانه سه‌ندیكای كرێكارانی شیركه‌تی واحیدی ئۆتۆبووسڕانی تاران و ده‌ورووبه‌ر، ڕۆژی چوارشه‌ممه به ده‌ركردنی ڕاگه‌یه‌ندراوێك له‌م كۆبوونه‌وه‌یه پشتیوانی‌یان كرد و وێڕای پێداگری له‌سه‌ر ئه‌وه‌یكه سفره كرێكاران و خانه‌نشینكراوان هه‌موو ساڵێ چكۆله‌تر ده‌بێته‌وه، داوایان له گشت كرێكاران و هاوكارانیان كرد كه له ڕێگه‌ی به‌شداری كردن له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا، له خواستی دیاری كردنی “حه‌قده‌ستی شیاو” پشتیوانی بكه‌ن.
كۆماری ئیسلامی بۆ پشتیوانی له به‌رژه‌وه‌ندی سه‌رمایه‌داران و خاوهنكاران به‌رده‌وام هه‌وڵی داوه تا ئاستی حه‌قده‌سته‌كان له خوارتر له هێڵی هه‌ژاری ڕابگرێت. هه‌ربۆیه دیاریكردنی حه‌قده‌سته‌كان هه‌موو ساڵێ ده‌بێته نیگه‌رانیی سه‌ره‌كیی كرێكاران، موعه‌لیمان، په‌رستاران، خانه‌نشینكراوان و باقیی توێژه كه‌م داهاته‌كانی كۆمه‌ڵگا. ئه‌مساڵ به‌تایبه‌ت به‌له‌به‌رچاوگرتنی ناله‌بارتر بوونی باروودۆخی ئابووری و بێكاری، كۆماری ئیسلامی هه‌ژاری و برسییهتیهكی له‌تاقه‌ت به‌ده‌ری به‌سه‌ر جه‌ماوه‌ری كرێكار و زه‌حمه‌تكێشدا سه‌پاندووه. هه‌ربۆیه ئه‌وان سه‌ره‌ڕای سه‌ركوت و زه‌بروزه‌نگی ڕژیم و سه‌ره‌ڕای مه‌ترسیی تووش بوون به نه‌خۆشیی كۆرۆنا، به‌رده‌وام مانگرتن و كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان دژبه باروودۆخی فه‌لاكه‌تباری ژیانی خۆیان درێژه پێداوه.
كرێكاران و موعه‌لیمان و خانه‌نشینكراوان له‌م به‌یانییه‌یه‌دا ڕێگای ڕزگاریی خۆیان له‌م باروودۆخه فهلاكهتباره دووپات كردووه‌ته‌وه و ڕایانگه‌یاند كه: “ئێمه كرێكاران نابێ ته‌نیا ته‌ماشاچیی بین و چاو له‌وه بكه‌ین كه چلۆن ڕژیم ژیانمان به‌فیڕۆ ده‌بات. ئێمه كرێكاران بۆ گه‌یشتن به مافی هه‌مه‌لایه‌نه‌مان پێویستمان به ڕێكخراوی سه‌ربه‌خۆ و سه‌رتاسه‌ریی هه‌یه. ئێمه پێویسته یه‌كگرتوو و ڕێكخراو، وێڕای هه‌وڵی وشیارانه و بوێرانه و به‌رده‌وام، تا گه‌یشتن به خواسته‌كانمان له‌وانه بردنه‌سه‌ره‌وه‌ی حه‌قده‌ستی گونجاو له‌گه‌ڵ هه‌زینه‌ی ژیانێكی شیاو، درێژه به ناڕه‌زایه‌تییه‌كانمان بده‌ین“.
به‌ڵام له باروودۆخێكدا كه بانكی مه‌ركه‌زیی ڕژیم، سه‌به‌دی بژێوی بنه‌ماڵه‌یه‌كی كرێكاریی ١٠ ملیۆن تمه‌ن ڕاگه‌یاندووه و كۆمیته‌ی حه‌قده‌ستی مه‌جلیسی ئیسلامیش ئه‌م سه‌به‌ده‌ی ٧ ملیۆن تمه‌ن به‌رئاورد كردووه، شۆرای باڵای كاری ڕژیم كه به‌رپرسی دیاری كردنی لانیكهمی حه‌قده‌سته، چه‌ند به‌رابه‌ر ژێر هێڵی هه‌ژاری دیاریی ده‌كات. بۆ نموونه ئه‌گه‌ر ساڵی ڕابردوو به بردنه‌سه‌ره‌وه‌ی ٢٦ له‌سه‌دیی حه‌قده‌ستی ساڵی ٩٨، لانیكهمی حه‌قده‌ستی ساڵی ٩٩ بوو به یه‌ك ملیۆن و ٩١٠ هه‌زار تمه‌ن، لانیكهمی حه‌قده‌ستی ساڵی ١٤٠٠ ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ٣٥ له‌سه‌دیشی به‌رنه سه‌ر، ئه‌وكات ده‌بێته ٢ ملیۆن و ٥٧٨ هه‌زار تمه‌ن له مانگدا كه له‌چاو ١٢ ملیۆن و ٥٠٠ هه‌زار تمه‌ن سه‌به‌دی بژێوی ڕاسته‌قینه، ٥ به‌رابه‌ر له‌ژێر هێڵی هه‌ژاریدا ده‌بێت. كه‌وابوو به‌له‌به‌رچاوگرتنی قه‌یرانی مه‌زنی ئابووری و ئه‌و تهوهرۆمه ههوسارپساوهی كه به‌سه‌ر بازاڕی ئێران‌دا زاڵه، به‌داخه‌وه سفره‌ی كرێكاران و خانه‌نشینكراوان به‌تاڵتر و بێ ڕه‌ونه‌قتر له جاران ده‌كات. سه‌ران و كارگێڕانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی كه له‌گه‌ڵ بردنه‌سه‌ره‌وه‌ی لانیكهمی حه‌قده‌ستی گونجاو له‌گه‌ڵ سه‌به‌دی بژێویی بنه‌ماڵه‌یه‌كی چوار كه‌سی دژایه‌تی ده‌كه‌ن، خویان له ڕێگه‌ی چه‌وساندنه‌وه‌ی توندی كرێكاران، ڕانت‌خۆری، قاچاخ، دزی و گه‌نده‌ڵی و به‌تاڵان بردنی سندووقی ته‌ئمینی ئیجتماعی به‌شێكی زۆر له سه‌روه‌ت و دارایی كۆمه‌ڵگایان ڕه‌وانه‌ی گیرفانیان كردووه.
بێگومان، درێژه‌ی مانگرتن و كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی ژنان و پیاوانی كرێكار، موعه‌لیم، خانه‌نشینكراو، خوێندكار و باقیی توێژه ناڕازییه‌كانی كۆمه‌ڵگا ده‌توانێ ڕژیمی كۆماری ئیسلامی ناچار به پاشه‌كشه بكات. كه‌وابوو به‌شداری و پشتیوانیی هه‌رچی به‌رینتری جه‌ماوه‌ری خه‌ڵكی بێبه‌ش و سته‌ملێكراو كه قازانج و به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌شیان هه‌یه، ده‌توانێ سه‌رانی و كارگێڕانی ڕژیم حاڵی بكات كه ناتوانن بایه‌خ به خواست و داواكاریی ده‌یان ملیۆن كه‌س له خه‌ڵكی ئێران نه‌ده‌ن. ئه‌وان له ڕێگه‌ی یه‌كگرتن و هاوپشتیی خۆیانه‌وه، ده‌توانن مافی خۆیان له “سه‌ر شه‌قامه‌كان” له گه‌رووی سه‌رمایه‌داران و ده‌سه‌ڵاتدارانی ڕژیم ده‌ركێشن و پێداویستییه‌كانی ژیانێكی شیاو بۆ خۆیان دابین بكه‌ن.
به‌ره‌و به‌شداری كردنی به‌رین له كۆبوونه‌وه‌ی ڕێكخراوه سه‌ربه‌خۆ كرێكارییه‌كان، خانه‌نشینكراوان و موعه‌لیمان له ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٧ی ڕه‌شه‌ممه له به‌رابه‌ر وه‌زاره‌تی كاری ڕژیم.v