ڕۆژی دووشه‌ممه ١٢ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، كۆنفدراسیۆنی ئیتحادییه‌كانی كرێكاری نۆ‌رویژ له به‌یاننامه‌یه‌كدا وێڕای مه‌حكووم كردنی سه‌ركوتی دڕندانه‌ی خۆپێشانده‌ران له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامیه‌وه، پشتیوانی خۆیان له خه‌ڵكی ناڕازی ئێران ده‌ربڕی.
له به‌شێكی ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌دا ئاماژه به كوشتنی “مه‌هسا ئه‌مینی” له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی ڕژیمه‌وه كراوه كه چۆن به‌بیانووی نه‌بوونی حیجابی زۆره‌ملی ده‌ستبه‌سه‌ر و له گرتووخانه‌ی پۆلیس دا له ژێر ئه‌شكه‌نجه گیانی به‌ختكردووه. هه‌روه‌ها سه‌ركوتی دڕندانه‌ی خۆپێشانده‌ران و ده‌سڕێژی گولله‌ی هێزه‌كانی ڕژیم بۆ سه‌ریان به توندی ئیدانه كراوه و باس له پێشێلكردنی به‌رینی مافی مرۆڤ له ئێران كراوه. له‌كۆتایی ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌دا ده‌ور و نه‌خشی بزووتنه‌وه كرێكارییه‌كان له به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌گه‌ڵ هه‌ڵاواردن و جیاوازی باس كراوه و ڕاگه‌یه‌ندراوه كه كۆنفدراسیۆنی ئیتحادییه كرێكارییه‌كانی نۆ‌رویژ پشتیوانی له ئاخێزی جه‌ماوه‌ری ئێران و دادخوازی بنه‌ماڵه‌ی قوربانیانی ده‌ستی ده‌سه‌ڵاتی ئیسلامی ده‌كات.