كۆمیته‌ی به‌رگری له ڕۆژنامه‌وانانی جیهان ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢١ی پووشپه‌ڕ له به‌یاننامه‌یه‌كدا وێڕای ئیدانه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ركردنی “نازیلا مه‌عرووفیان” ڕۆژنامه‌نووسی خه‌ڵكی سه‌قز، خوازیاری ئازادی بێ شه‌رت و مه‌رجی ئه‌و چالاكه مه‌ده‌نیه بوو.
“نازیلا مه‌عرووفیان” ڕۆژی ١٧ی پووشپه‌ڕ له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرا و له‌و ماوه‌یه هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كی نه‌بووه، ئێستا كه‌س و كاری ئه‌و ڕۆژنامه‌نووسه نیگه‌رانی دۆخی ته‌ندرووستی ناوبراون و داوای ئازادی ده‌كه‌ن. “نازیلا” پێش به‌ندكران له چه‌ند پۆستی ئینستاگرامی دا باسی له هه‌ڕه‌شه‌ی هێزه ئینتزامییه‌كان كرد و جارێكیش له شاری تاران هێرش كرایه سه‌ری و ئه‌شكه‌نجه كرا. “نازیلا مه‌عرووفیان” له ڕه‌وتی شۆڕشی “ژینا” به بیانووی وتوووێژ له‌گه‌ڵ باوكی “ژینا ئه‌مینی” ده‌ستبه‌سه‌ر و دواتر له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه به دوو ساڵ زیندان و دووركه‌وتنه‌وه له‌سه‌ر كار، هه‌روه‌ها قه‌ده‌غه‌ی چوونه‌ده‌ره‌وه له وڵات و ده‌ركردن له زانكۆ مه‌حكووم كرا.