ڕۆژی سێشه‌ممه ٤ی مانگی پووشپه‌ڕ، كۆمه‌ڵێك له موعه‌لیمان و ماموه‌ستایانی زانكۆ، به نووسینی نامه‌یه‌ك بۆ قووه‌ی قه‌زاییه، ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له ئاست درێژه‌ی به‌ندكرانی ژینگه‌پارێزان ده‌ربڕی و خوازیاری ئازادی چالاكوانانی به‌ندكراو له زیندانی ئێوین بوون.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، زیاتر له ١٠٠ كه‌س له مۆعهلیمان و ماموه‌ستایانی زانكۆ و ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵگای زانستیی ئێران به نووسینی نامه‌یه‌ك بۆ قووه‌ی قه‌زاییه‌ی ڕژیم، خوازیاری ئاشكرا كردنی ورده‌كاری په‌روه‌نده‌ی ژینگه‌پارێزان و ئازادییان له زیندانی ئێوین بوون. له به‌شێك له نامه‌كه‌دا هاتووه كه: چالاكوانانی ژینگه‌پارێز ده‌ورێكی چاره‌نووس سازییان له ئاوادانی و ڕاگرتنی ژینگه هه‌یه و درێژه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ركردنی ژینگه‌پارێزان دبێته هۆی زیان گه‌یشتن به ڕێكخراوه‌كانی پارێزه‌ری ژینگه و هه‌وڵه‌كانی پاراستنی ژینگه له كۆمه‌ڵگادا و پێویسته به زووترین كات سه‌ڕجه‌م چالاكوانانی ژینگه‌پارێز ئازاد بكرێن.