شه‌وی ڕابردوو، كۆمه‌ڵێك له كچانی ئازادیخوازی شاری “سه‌راوان” سه‌ر به پارێزگای سیاستان و به‌لوچستان، به به‌رپایی ڕێپێوانێك و وتنه‌وه‌ی درووشم دژ به حكومه‌تی كۆماری ئیسلامی، پشتیوانیان له ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی خه‌ڵك له ئێران و كوردستان كرد.
به پێی ئه‌و وێنانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتوون، كچانی به‌لوچ به وتنه‌وه‌ی درووشمی “ئازادی، ئازادی، ئازادی“، “مه‌رگ و نه‌مان بۆ ڕژیمی كۆماری ئیسلامی” و “مه‌رگ و نه‌مان بۆ خامنه‌یی“، خوازیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی و هه‌روه‌ها سزادانی تاوانبارانی دژ به خه‌ڵك بوون.
