ڕۆژی هه‌ینی ١ی مانگی ڕه‌زبه‌ر،به سه‌دان ژن له چه‌ند شاری باكور و ڕۆژهه‌ڵاتی سووریه و ڕۆژاوا بۆ پشتیوانی له داخوازییه‌كانی ژنانی ئێرانی و مه‌حكووم كردنی كوشتنی “مه‌هسا ئه‌مینی” كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زاییه‌تیان به‌ڕێوه برد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، مه‌جلسی ژنانی ئازاد كه به یه‌كێك له ڕێكخراوه پێشه‌نگه‌كانی بواری مافی ژنان له سووریا ناسراوه، ڕایگه‌یاند: “ئێمه ته‌سلیمی ئه‌م تاوانه قیزه‌ونه نابین و ده‌مانه‌وێت ڕۆڵی ژنان به‌ره‌وپێش ببه‌ین و له هه‌ر بواریك دا یه‌كسان بین. جێگای ئاماژه‌یه كوردانی توركیه بو مه‌حكووم كردنی كوشتنی “مه‌هسا ئه‌مینی ” ئه‌مڕو و دوێنێش له چه‌ند شارێكدا كۆبوونه‌وه‌یه‌كی هاوشێوه‌یان ئه‌نجامدا.