ڕۆژی هه‌ینی ١ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، كوردانی باكووری كوردستان له چه‌ند شاری توركیا به‌مه‌به‌ستی مه‌حكووم كردنی سه‌ركوتی سیستماتیكی ژنان و كوشتنی خۆپێشانده‌ران له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامیه‌وه كۆبوونه‌وه و پشتیوانی خۆیان له خه‌ڵكی ئازادیخوازی ئێران ده‌ربڕی.
لە ڕۆژی یەکەمەوە تا ئەمڕۆ ڕێکخراوەکانی ژنان، لایەنە سیاسییەکان و کەسایەتییە فەرهەنگی و سیاسی و ڕۆشنبیرەکانی باکوور بەردەوام پەیامی پشتیوانی‌یان لە شۆڕشی ژنان بڵاو کردۆته‌وه. ئەمڕۆ و دوێنێش لە چەندین شاری باکووری کوردستان و تورکیا بۆ پشتیوانی لەو شۆڕشە كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی بەڕێوەچوو.