ڕۆژی ڕابردوو و له به‌رده‌وامی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی نه‌ته‌وه‌یی كورد له ئۆروپا و وڵاتانی دیكه، كوردانی ئا‌مریكا له به‌رده‌م كونگره‌ی ئا‌مریكا له شاری واشینگتۆن كۆبوونه‌وه.
به پێی دوایین ڕاپۆرته‌كان، به‌شداربووانی كۆبوونه‌وه‌كه به وتنه‌وه‌ی درووشم دژ به حكومه‌تی كاتی سووریا، ڕژیمی توركیا و ئه‌و چه‌كدارانه‌ی كه پشتیوانیان لێوه ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها به هه‌ڵكردنی وێنه‌ی گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی ڕۆژئاوا، ئاماژه‌یان به‌وه كرد كه پێویسته ده‌وڵه‌تی ئا‌مریكا كه خۆی وه‌كوو پشتیوانی ئازادی و دیمۆكراسی ده‌ناسێنێت، به كرده‌وه هه‌وڵی ڕاگرتنی شه‌ڕ بدات. هه‌روه‌ها له به‌رده‌وامی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا جه‌خت له سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه ڕژیمی توركیا به ئاشكرا پشتیوانی له چه‌كداره جیهادییه‌كان ده‌کات و پێویسته ئا‌مریكا سه‌باره‌ت به ئه‌م پێشێلكارییه بێده‌نگ ڕانه‌وه‌ستێت.
